هۆنراوە Poin
هه‌نـــگوین شیرینه عاره‌ق وه‌ک زه‌هــره
کــــــــامیان کــــــریـــــاری زۆری له‌ده‌وره
ده‌وڵــه‌مه‌ند ئـــــه‌مرێ به ڕێـــــزو پۆشته
ئه‌و شینه‌ی ئه‌یکه‌ن بۆ چێشت‌و گـۆشته
... ...
فه‌قیرێــــک ئه‌مرێ که‌س پێی نـــــازانێ
پاش مــانـگێک ئه‌ڵێن فلان که‌س کوانێ
ئه‌لین( فه‌رهاد)یش کــورده ،،بـــه جێیه
ره‌نـــجه‌رۆی وه‌ک ئــه‌و کورد نـه‌بێ کێیه
_____________________________پیرەمیرد_______
به‌د كرداریمان هێنده خه‌ست بووه
كه پێی پیاوه‌تی تێدا په‌ست بووه
چاك و خراپی بووه به هه‌وه‌س
هیچ كه‌سێ ناوی چاك نادا به كه‌س
پیرەمیرد
___________________________________
هه‌ر مردنه ده‌رد ئه‌گیریته‌وه
چرا هه‌ر به با ئه‌حه‌سیته‌وه
___________________
گێتی له‌سه‌ر هیچ بارێ ناوه‌ستێ
چۆن ئه‌بێ دانا پشتی پێ به‌ستێ
پاك هه‌ڵده‌خزێ و هه‌ڵه‌سێته‌وه
ناپاك نه‌یشكه‌وێ ناحه‌وێته‌وه
_____________________________
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه دنیا دانراوه
له‌سه‌ر ته‌جره‌به زۆر چشت بێژراوه
یه‌كێ له‌وانه ماڵ و ده‌وڵه‌ته
كۆبوونه‌وه‌ی لای دانا زه‌حمه‌ته
زۆر پیاومان دیوه به فه‌زڵ و هونه‌ر
له‌گه‌ڵ زه‌مانا بۆی نه‌چۆته سه‌ر
______________________________
ئه‌وی به هێزی قۆڵی ئه‌نازێ
زوو په‌كی ئه‌خا سه‌ختی هه‌ورازێ
ئه‌وی كه به بێ شایی هه‌ڵپه‌ڕێ
وه‌ك ئاشی بێ دان بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێ
_______________________________
خوا كه شه‌و دێنێ ڕۆژ ئه‌باته‌وه
په‌رده‌ی تاریكی دائه‌داته‌وه
مه‌به‌ستی وایه كه بۆ به‌یانی
ڕۆژت لێبۆوه قه‌دری بزانی
______________________________
هەرچی بۆ بەرزی وەتەن تێبكۆشێ
لیباسی فەخری تەئریخ ئەپۆشێ
وەك پێش تۆ جێگای خۆی داوە بەتۆ
تۆیش جێ‌ی خۆت بدە بەیەكێ و بڕۆ
_____________________________
هەمووشعرەکان شعری
پیرەمیردن
No comments:
Post a Comment